نیوۆرك تایمز :هێرشەكەی كەنداو گوماناویە

 

 

ڕۆژنامەی نیوۆرك تایمز لە ڕاپۆرتە هەواڵییەكدا تیشك دەخاتە سەر دواین هێرشی سەر كەشتیە نەوت هەڵگرەكەی كەنداو و پێی وایە ڕاستەكە بەو جۆرە نیە

نیوۆرك تایمز هێرشەكەی كەنداو بە هاوشێوەی فێڵەكەی لیندۆن جۆنسن ناسراو بە (كەنداوی تونكین)لە ساڵی ١٩٦٤ ناودەبات كەوایكرد كۆنگرێسی ئەمریكا بڕوا پێ بهێنێت بۆ داگیركردنی ڤێتنام

سەرجەم هێرشەكانی كەنداو كە كراونەتە سەر كەشتیە نەوت هەڵگرەكان بەكاری ئێران لە لایەن ئەمریكا و هاوپەیمانە عەرەبیەكانی ناودەبرێت  بەڵام ئێران بەردەوام ئەوە رەتدەكاتەوە

سەرچاوە :نیوۆرك تایمز

Back to top button