لە ناوەڕاستی بەرلین سێ هەزار كەس ماڵەكانیان جێهێشت

 

لە وڵاتی ئەڵمانیا و بە دیاریكراوی لە ناوەڕاستی شاری بەرلین بۆمبێك دۆزراوەیەوە كە كێشەكەی سەد كیلۆ گرام بوو

دواتر تیمەكانی پوچەڵكردنەوە بۆ پوچەڵكردنەوەی بۆمبەكە ئەو ناوچەیان گەمارۆداو نزیكەی سێ هەزار كەسیش شوێنەكەیان بەجێهێڵا لەبەر سەلامەتی گیانی خۆیان

مێژوی بۆمبەكە بۆ جەنگی جیهانی دووەم دەگەڕێتەوە ئەو كاتەی هێزەكانی هاوپەیمانان شارەكەیان بە سەختی بۆردومان كرد بۆ لەناوبردنی نازییەكان

سەرچاوە:شینخوا

Back to top button