سوتاندنی ده‌غل و دانی كورد ده‌ستی ئێرانی تێدایه
به‌درێژای سنوری كوردستان له خانه‌قین تا عه‌فرین به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی ده‌غل و دانی جوتیارانی كورد ده‌سووتێنرێت، سوتاندنی ئه‌م ده‌غله گومانی زیاتر كردووه، سوتاندنی ده‌غل و دانی كورد سه‌ره‌تا له سنوری جوگرافیای كه‌ركووك و شارۆچكه‌ی خانه‌قین ده‌ستی پێكردوو و دوایش به‌درێژای سنوری شنگال و زوممار تا عه‌فرین درێژ بوویه‌وه”.
سه‌رچاوه‌ی ئاژانسه‌كان، رایانگه‌یاندووه كه ئێران نیازی هه‌یه 250هه‌زار تۆن گه‌نم له‌مساڵدا هه‌نارده‌ی عێراق و سوریا بكات، سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌نگۆی هه‌نارده كردنی گه‌نم بۆ عێراق و سوریا له‌پێش ئه‌م زنجیره سوتاندنه‌ی ده‌غل و دانی جوتیارانی كورد بووه، دوای ئه‌و ده‌نگۆیانه سوتاندنی ده‌غل و دانی كورد له سوریا و عێراق ده‌ستی پێكرد، ئه‌وه‌ش بۆته جێگای گومان كه سه‌رچاوه‌كان ئێران به سوتاندنی ده‌غل و دانی جوتیارانی كورد تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن”.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی ئاژانسه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه ئێران له عێراق و سوریا، نیازی هه‌نارده كردنی گه‌نمی هه‌یه، بۆیه رێگا نادات قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی كه 250 هه‌زار تۆنه كه‌مببێته‌وه له‌به‌ر به‌رهه‌می ناوه‌خۆی بۆیه له‌رێگای ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌م دوو وڵاته، ده‌ست بۆ سوتاندن و نه‌هێشتنی به‌رهه‌می ناوه‌خۆی ده‌دات تا قه‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ناوه‌خۆی كه‌م ببێته‌وه، قه‌باره‌ی هه‌نارده كردنی گه‌نم بۆ ئه‌و دوو وڵاته به‌رز بكاته‌وه”.