سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ھەولێر دەكات
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی بەغدا رایگەیاند، بڕیارە ئەم هەفتەیە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: “سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پیرۆزبایی کردنە لە دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی هەرێم و راسپاردنی سەرۆکی حکوومەت”.
راشیگەیاند: “پرسەکانی نەوت، کەرکووک و ماددەی 140 باسیان لێوە دەکرێت”.