زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبێلی ھەرێمی كوردستان لە ئێران گیریان خواردووە

بەهۆی نەمانی “فیشە” لە كۆماری ئیسلامی ئێران ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی هەرێم لە سنوری مەرزی باشماخ گیریان خواردووە و داوای چارەسەركردنی كێشەكەیان دەكەن.

زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانی هەرێم، كە هەموو ڕێكارە یاسایی و كارگێڕیەكانی پەڕینەوەی ئۆتۆمبێلیان بۆ كراوە و لە كۆمپانیاكان ڕێگەپێدانیان هەیە، بەڵام لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ گیریان خواردووە و ڕێگە نادرێـت بچنە خاكی ئێران.

بەهۆی نەبوونی فیشە لە دیوی ئیران ژمارەی كاتی نادرێتە ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ ئەوەی بڕۆن بۆ ئێران و لەوێ گیریان خواردووە، هیچ كەسێكیش هاوكاریان ناكات”.

ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە تەمای گەشت بوون بۆ ئێران لە ئێستادا ناتوانن گەشت بكەن و لە مەرزەكە ماونەتەوە و كێشەكەشیان چارەسەر نەكراوە، نە دەتوانن بڕۆن بۆ ئێران و نە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ خاكی هەرێم تا پارەی مامەڵەكەیان پێ بدرێتەوە.

ئەو هاووڵاتیانیش داوا لە حكومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن چارەسەرێكیان بۆ بدۆزنەوە.

Back to top button