بەرپرسێکی زەحمەتکێشان: داوا دەکات کورد بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکەن لە کەرکووک

لەگەڵ ئەوەی هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەعێراق مشتومڕی زۆری ناوەتەوە، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئاشکرای دەکات, 4 هۆکار بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنەکان ئاشکرا دەکات. بەرپرسێکی حزبی زەحمەت کێشانیش دەڵێت: هەڵبژاردن لە کەرکووك بکرێت کورد شکست دەهێنێت و داوای له‌ هەموو لایه‌نەکان دەکات، بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.

خه‌سره‌و گۆران، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: “هەڵبژاردنەکان دوا دەکەوێت بۆ ساڵی 2020 بۆ 2021″، لە بارەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن لە کەرکووكیش جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، “پێوستی بە بریاری سیاسی هەیە”.

هاوكات كه‌ بارودۆخی سیاسی و سه‌ربازی عێراقیش ئێستا نا سەقامگیرە، بە تابیەت لە پارێزگا سونەکان، کوردیش دابەشی دوو بەرە بوون بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، بۆیه‌ داوا دەکرێت کورد لە کەرکووك بایکۆتی هەڵبژاردن بکات.

له‌مباره‌شه‌وه‌ بێكه‌س قادر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان داوا له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات، به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمدا نه‌كه‌ن، چونكه‌ وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا و به‌بێ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ هه‌ڵبژاردن بكرێت، بۆ كورد باش نییه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان به‌ یه‌كده‌نگی به‌شداریكردن له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ ره‌ت بكه‌نه‌وه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشنیازی کردووە مانگی 11 ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق ئەنجام بدرێت، له‌كاتێكیشدا پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنەکانی هەموار نەکردووەتەوە و بۆ ئامادەکاری بۆ هەر هەڵبژاردنێك کۆمیسیۆن پێوستی بە 6 مانگە، لایەنە سیاسیەکان دەڵێن: جگە لە رووی یاسایەوە لە روی سیاسی و ئەمنیشەوە عێراق ئامادەی ئەنجامدانی ئەو هەڵبژاردنە نیە.

Back to top button