رێبوار تالەبانی: تا پارتی و یەکێتی ڕێکنەکەون کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئەنجام نادرێت
لەگەڵ ئەوەی بڕیار بوو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بەسەرۆکایەتی رێبوار تالەبانی لە بەغدا کۆببێتەوە، بەڵام هەولەکان سەرکەوتوو نەبوون، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووكیش ڕای دەگەیەنێت، دوای ڕێككەوتنی پارتی و یەكێتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ئەنجام دەدرێت.
لەو بارەیەوە ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك رایگەیاندووە: “ئەو زانیارییە ڕاستە، بەڵام دوای ئەوەی پارێزگاری بە وەكالەتی كەركووك چووبووە بەغدا بۆ پێدانی دەسەڵات پێی، ئەنجومەنی وەزیرانیش ڕەزامەندنە بوون بە پێدانی دەسەڵات بە راكان جبوری”.
سەبارەت بە بەرنامەی نوێ بۆ كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك رێبوار تاڵەبانی باسی لەوەكردووە: “بەدیل ئەوەیە پارتی و یەكێتی لەگەڵ پێكهێنانی حكوومەتی نوێدا ئەو ڕێككەوتنە یەكلابكەنەوە، تا گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بكەن بۆ چۆنیەتیی چارەسەركردنی كەركووك و ناوچە كێشە لەسەرەكان”، ڕوونیشی كردەوە كە لە دوای ڕێككەوتنی پارتی و یەكێتی ” كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا دەكرێت”.