سەرۆک بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ باوکی دلین ئەنجام دەدات

دوای ئەوەی لە دهۆک کەسێک دەستدرێژی دەکاتە سەرکچێکی دەساڵ و دواتریش دەیکوژێت، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی بەڵێن بە باوکی دلین دەدات کە تاوانبار بە سزای یاسایی خۆی بگات.

 

وەلید ئەحمەد سەید ئاڤایی، باوکی دلین لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: “سەرۆک بارزانی پەیوەندیی بە منەوە کرد و سەرەخۆشی خۆی ئاراستە کردم بۆ لەدەستدانی کچە ١٠ ساڵییەکەم و دەستخۆشی لە بنەماڵەکەمان کرد کە سەرەڕای ئەو ئازارە گەورەیە پێمان لە یاسا نەناوە لەبەرمبەر ئەوە سوپاسی خۆی ئاراستەی بنەماڵەکەمان کرد”.

 

بەپێی گوتەی باوکی دلین، سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بەڵێنی داوە کە مافی دلین ون نەبێت و نەفەوتێت و تاوانبار بگەیەندرێتە سزای دادپەروەرانەی خۆی.

 

سەرۆک بارزانی ڕاشیگەیاندووە ” خەڵکی بادینان جارێکی دیکەی دووپاتیان کردەوە کە خەڵکێکی شەڕەفمەندن و لە یاسا لانادەن ، بادینان ژمارەیەکی زۆر شەهیدی داوە و ئێمە بۆ ئەو تاوانە بێدەنگ بێدەنگ نابین و هەر کەسێ تاوانێکی لەم چەشنە بکات دەبێتە بگاتە سزای خۆی”.

Back to top button