گۆڕان داواكاریەكەی بارزانی بەبێ مەرج رەد دەكاتەوە

خواكوڕك
لە راگەیاندراوێكدا بزووتنەوەی گۆڕان دانووستاندنی رەد دەكاتەوە و رایدەگەێنێت، رای ئێمە وایە کە سەرەتا دەبێ لە کێشە بنچینەییەکانەوە دەستپێبکرێت، کە ئەویش چارەسەرکردنی بژێوی خەڵکو ساغکردنەوەی پۆستی سەرۆکی هەرێمە نەک سەرۆکایەتی پەرلەمان، کە بەپێی یاساو پەیڕەوی ناوخۆ کاری خۆیان بە شێوازێکی سەرکەوتوو ئەنجامداوە.
هەروەها ئەو حزبە راشی دەگەێنێت، كە دانووستاندن بەبێ مەرج بەهیچ شێوەیەك گوزارشت لە نیاز پاكی ناكات و دەلێت كێشەكە لە پۆستی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانە نەك پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان چونكە ئەوان كاری یاسای خۆیان ئەنجامداوە.
بەیاننامەكە پڕە لە وشەی وەڵامدانەوە بۆ وتارەكەی بارزانی هەر لە بەیانەكەدا هاتووە، خەڵکی قارەمانو خۆڕاگری پارێزگاکانی ھەولێرو دھۆک کە بە دەست ھەمان زوڵمو ناعەدالەتیەوە دەناڵێنن، بەھۆی ئیرھابی فیکریو ترسو تۆقاندن ناتوانن ھاوشێوەی خوشکو براکانیان لە ناوچەکانی تر لە دژی سیاسەتی برسیکردنو تاڵانکردنی سامانو داھاتی ئەم ھەرێمە دەنگی ناڕەزایەتی بەرز بکەنەوە.
لەكۆتای بەیاننامەكەدا هاتووە بزوتنەوەی گۆڕان لە پێناو چارەسەرکردنی قەیرانی داراییو دابینکردنی بژێوی ھاوڵاتیانو سەرلەنوێ داڕشتنەوەو رێکخستنەوەی پرۆسەی سیاسیو حوکمڕانی لەم ھەرێمەدا ئامادەی ھەمو ھەنگاوێکی کرداریو راستەقینەیە. بۆ ئەم مەبەستەش بزوتنەوەی گۆڕان بە پرۆژەوە بەشداری لەم ھەوڵەدا دەکات.