هازارد: لە 5 ساڵییەوە خەونم ئەوەبوو ببمە یاریزانی ریال مەدرید

ئێدین هازاردی ئەستێرەی نوێی یانەی ریال مەدرید باس لەو ساتە دەکاتە کە بووەتە هاندەری یانەی ریال مەدرید.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی یانەی ریال مەدرید هازارد گوتی بەهۆی زیدانەوە تۆپی پێم خۆشویست، هەر بەهۆی زیدانەوە بووە بوومە هاندەری هەڵبژاردەی فەرەنسا سەرەڕای ئەوەی خۆم بەلجیکی بووم.

هازارد دەڵێت، لە تەمەنی 4-5 ساڵییەوە خەونی من ئەوەبووە ببمە یاریزانی ریال مەدرید، هەروەها دەڵێت، هەرگیز ئەوکاتە لەبیر ناکەم کە زیدان گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی لە تۆڕی یانەی بایەر لیڤەرکوزن لە فایناڵی چامپیۆنزلیگی ساڵی 2002 تۆمارکرد، هەر ئەو دیمەنەش بوو وای لەمن کرد زیدان و تۆپی پێم خۆشبوێت، ئێستاش هەستێکی لە رادەبەدەر خۆشم هەیە بەوەی کە لە ژێر سەرپەرشتی ئەودا یاریدەکەم.

ئێدین درێژەی بە قسەکانیداوە و دەڵێت، مانگی داهاتوو پەیوەندی بە مەشقەکانی ریال مەدرید دەکەم، بۆ ئەوەی ئامادەبم و خۆم بۆ خزمەتی زینەدین زیدان تەرخان بکەم.

Back to top button