بەرگریکارە گەوهەرەکە روو لە کوێ دەکات

ماتیاس دی لیختی بەرگریکاری یانەی ئەیاکس ئەمستردام لە دوایین کاژێرەکانی یەکلاکردنەوەی داهاتووی خۆیدایەو یانەی داهاتووی ئاشکرا دەکرێت.

رۆژنامەی توتۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، ماتیاس دی لیخت لە چەند کاژێری داهاتوودا خۆی یەکلادەکاتەوە و پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمان دەکات.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە، مینۆ رایۆلای بەڕێوبەری کارەکانی دی لیخت گفتوگۆکانی لەگەڵ لیۆناردۆ رۆژی هەینی رابردوو کۆتاییپێهێناوە و بەرگریکارە هۆڵەندییەکە بووەتە یاریزانی پاریس.

بە قسەی ئەو رۆژنامەیە بێت گرێبەستی دی لیخت 70 ملیۆن یۆرۆیە و ساڵانەش مووچەی 15 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

Back to top button