به‌سام عه‌لی: كورده عێراقچییه‌كان كاریان شكست پێهێنانی ئه‌زموونی كوردستانه
به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له به‌غدا ده‌یانه‌وێ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕ بكه‌نه‌وه، كاری سه‌ره‌كییان شكست پێهێنانی ئه‌زموونی كوردستانه، به‌ڵام دڵنیا بن ئێوه زۆر له‌وه بچووكترن، دۆزی گه‌لی كوردستان به‌ره‌و پاش ببه‌ن و ئه‌زموونی حوكمڕانی كوردستان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
به‌سام عه‌لی به‌رپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك وه‌ڵامی ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره‌ی كوردی دایه‌وه كه له به‌غدا سكاڵایان له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆمار كردووه و له به‌شێكیدا نووسیویه‌تی: باس له‌وه ده‌كه‌ن، حكوومه‌تی عێراق مانگانه بودجه‌ی كوردستان ده‌نێرێت، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا ناكات، له كاتێكدا ته‌نیا ته‌واوكارییه‌ك بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هاتووه و به هیچ جۆرێك بودجه نه‌هاتووه.
ڕۆژی 13ی ئه‌م مانگه، هه‌ریه‌ك له هۆشیار عه‌بدوڵا له فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید له فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و سه‌ركه‌وت شهمس له نه‌وه‌ی نوێ، سێ په‌رله‌مانتاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، چوونه دادگه‌ی فیدراڵیی عێراق له به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دادگه كۆ بوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆمار بكه‌ن و دواتر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا باسیان له‌و سه‌ردانه‌یان كرد.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره ده‌نگدانه‌وه‌ی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌تایبه‌تی هۆشیار عه‌بدوڵا چونكه ئه‌ندامی گۆڕانه و حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی ڕێككه‌وتنی درێژخایه‌نیان واژوو كردووه و به‌شدار ده‌بن له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
به‌سام عه‌لی له به‌شێكی وه‌ڵامه‌كانی بۆ ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره نووسیویه‌تی: گله‌ییتان له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌یه كه فشار ناكات بۆ ڕاده‌ستكردنی نه‌وتی كوردستان به به‌غدا، باشه بۆ فشار بكات؟ ئه‌ی هه‌ر ئێوه نه‌بوون مژده‌تان ده‌دا به هاووڵاتییانی كوردستان كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانتان له یاسای بودجه‌دا جێگیر كردووه و ئه‌گه‌ر نه‌وتیش ڕاده‌ست نه‌كرێت، ده‌بێت به‌غدا مووچه بنێرێت، ئیتر سه‌ردانی دادگای دهستووریتان بۆچی كردبوو؟ لێدوانه‌كانی خۆتانتان له‌بیر چووه!
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، باش ده‌زانن ڕێككه‌وتنه‌كه به‌و شێوه‌یه‌یه تا كۆتایی ئه‌مساڵ، به‌غدا ته‌واوكاری مووچه ده‌نێرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمیش قه‌رزی كۆمپانیاكانی نه‌وت ده‌داته‌وه، له كۆتایی ساڵیش ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كرێت. باشه ئێوه‌ی عێراقچی بۆ ته‌نیا جارێكیش باسی ئه‌وه‌تان كردووه كێ پاره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كوردستان بدات؟ باستان له‌وه كردووه له ساڵی 2014 وه به‌غدا بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه و چه‌ندان ملیار دۆلار قه‌رزاری كوردستانه؟
له ڕاگهیاندراوهكهیدا به‌رپرسی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، جارێكی تر ڕوو له‌و سێ په‌رله‌مانتاره ده‌كات و ده‌ڵێ: به‌غدا تا چه‌ند ئاماده‌یه له بودجه‌ی سیادی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، كرێی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كوردستان به كۆمپانیاكان بدات؟ ده‌ڵێن ئێسته سه‌رقاڵی لابردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقن، پێتان وایه نه‌رمه به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان و تامه‌زرۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌بادین! بڕیاری داگیركاری كوردستانتان له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه بیر چووه‌وه؟ شه‌هید و بریندار و ئاوارهكانتان له‌بیر كرد؟
به‌سام عه‌لی كادری پێشكه‌وتووی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی لقی 12ی ئه‌و حزبه، ماسته‌ری له یاسادا هه‌یه و پاڵێوراوی پارتی بوو له‌و ناوچه‌یه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و پسپۆڕی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ده‌ستووری عێراقه و چه‌ندان شرۆڤه‌ی له‌سه‌ری نووسیوه.
له به‌شێكی تری بابه‌ته‌كه‌یدا ده‌ڵێ، هه‌ندێكی ترتان دڵ به‌وه خۆش ده‌كه‌ن توركیا هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان ڕابگرێت. هه‌موو ئه‌مانه پێمان ده‌ڵێت، كاری سه‌ره‌كیی ئێوه، شكست پێهێنانی ئه‌زموونی كوردستانه، به‌ڵام دڵنیا بن ئێوه زۆر له‌وه بچووكترن دۆزی گه‌لی كوردستان به‌ره‌و پاش ببه‌ن و ئه‌زموونی حوكمڕانیی كوردستان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
جیا له سكاڵای ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره، پێشتریش غاڵب محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان له دادگه‌ی فیدڕاڵیی عێراق سكاڵای له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆمار كردووه، ئه‌مه‌ش وای كردووه پارتی به چه‌ندان شێوه داوا له گۆڕان بكات، ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندامانه‌یان بدات چونكه لێدوانه‌كانیان پێچه‌وانه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیانه.