کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان راگهیهندرا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 16/6/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە ھەولێر، سلێمانی ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە دھۆک ئاسمان پەڵە ھەور دەبێت، لە ھەندێک ناوچە نیمچە ھەور دەبێت، لە کەرکووکیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی دووشەممە 17/6/2019، لە ھەولێر، سلێمانی و دھۆک ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە کەرکووکیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.