نەجمەدین کەریم گەڕایەوە ھەولێر
شەوی شەممە 15-6-2019، نەجمەدین کەریم، پارێزگاری شەرعیی کەرکووک لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرەوە، گەیشتەوە ھەرێمی کوردستان.
سەرچاوەیەک لە نووسینگەی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووك راگەیاندووه: نەجمەدین کەریم گەڕاوەتەوە هەولێر و لە راییکردنی کارەکانی بەردەوامە، سەرجەم ئەو هەواڵانەی باس لە دەستبەسەرکردنی پارێزگاری کەرکووک دەکەن، دوورن لە راستییەوە.
پێشتر بەشێك لە میدیاکانی باڵی خیانهتكاری ناو یهكێتی و عێراق بڵاویانکردبووەوە، نەجمەدین کەریم لەسەر دۆسییەی گەندەڵی لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپوڵ لە لوبنان دەستبەسەرکراوە و بڕیاریشە رادەستی حکومەتی عێراق بکرێتەوە.