فوئاد حوسێن : دڵنیایی دەدات.. ساڵی داهاتوو له بودجهی عێراق پشكی هەرێم جێگیر دهكرێت
وەزیری دارایی عێراق، دڵنیایی دەداتە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە ناردنی مووچەكانیان لەلایەن بەغداوە و دەشڵێ، كار بۆ ئەوە دەكەن لە بودجەی ساڵی داهاتوودا پشكی هەرێمی كوردستان جێگیر بكرێت.
د. فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندووه: پەیوەندیەكانی هەولێر و بەغدا، لە ئاستێكی باشدان و پێویست بە دیالۆگ و گفتوگۆی زیاتریش هەیە، بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی پرسی نەوت و بودجە و ناوچە كوردستانییەكان، كە هەوڵەكانیش بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامن.
بە گوتەی دكتۆر فوئاد، بودجەی ئەمساڵ وەك خۆی دەمێنێتەوە و گوتیشی: كار لەسەر ئەوە دەكەین لە ساڵی داهاتوودا بە هەمان شێوە لە بودجەی عێراقدا شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بنێردرێن و چەند كۆبوونەوەیەكیش بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام دراون، ناوبراو زیاتر دەشڵێ: ئومێدمان هەیە ئاستی پەیوەندییەكان باشتر بێــت، بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی هاوبەشیش، دەتوانرێـت چارەسەری سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكان بكرێت، كە لە دوای پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمەوە، دیالۆگەكان دەست پێدەكەنەوە.