مه‌سروور بارزانی: هه‌ودڵ ده‌ده‌ین پێش واده‌ی دیاریكراو پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێ پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكه‌ین

دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:  ماوه‌یه‌كی یاساییمان له‌به‌رده‌سته‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێش واده‌ی دیاریكراو پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێ پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكه‌ین.

هه‌روه‌ها گوتی: ئامانجی سه‌ردانه‌كانمان بۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، بۆ وه‌رگرتنی سیڤی وه‌زیره‌كانه‌ و پۆسته‌كانیش یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه‌و ته‌نها سیڤی كاندیده‌كان وه‌رده‌گرین و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.

گوتیشی: ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شدارن له‌حكومه‌ت، پێویسته‌ كاندیده‌كانیان ئه‌و بنه‌مایانه‌ تێدا بێت كه‌ بتوانن ببنه‌ وه‌زیر.

هاوكات مه‌حمود محه‌مه‌د ،وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: هاوكاری مه‌سرور بارزانی ده‌بین بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك تاوه‌كو ده‌ رۆژ كاره‌كانمان ته‌واو ده‌كه‌ین.

Back to top button