بن سەلمان : ئێران هێرشی کردۆتە سەر کەشتیە نەوت هەڵگرەکان ، بەڵام سعودیا نایەوێت شەڕ هەڵگیرسێت

 

 

 

سعودیا : بە دڵنیاییەوە ئێران هێرشی کردۆتە سەرکەشتیە  نەوته هەڵگرەکانی کەنداوی عەممان بەڵام بە دڵنیاییەوە سعودیا داخوازی هەڵگیرسانی جەنگ نییە.

 

محەممەد بن سەلمان ، لە وتووێژێکدا بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت دەڵێت : ئێران بووە هێرشی کردۆتە سەر کەشتیە نەوت هەڵگرەکان ، بۆیەش داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەیین کاردانەوەی تایبەتی لەم بوارەوە هەبێت ، بەڵام سعودیا پارێز لە جەنگ دەکات و نایەوێت ناوچە بەرەو ئاقارێکی تر بڕوات .

 

دوو کەشتی نەوت هەڵگری فڕانت ئاڵتێر ، سەر بە نەرویج و کوکوکا کوریجوس سەر بە یابان رۆژی پێنج شەمی ڕابردوو هێرشیان کرایە سەر ئەوەش بوو بەهۆی دڵەراوکێ لە ناو دەوڵەتانی ناوچە ه، تایبەت ئەو کاتەی ئەمریکا ڕاستەوۆ ئێرانی بە هۆکاری ئەم هێرشە ناو برد .

 

Back to top button