ئێران وەک کاردانەوەیەک ، داوای ڕونکردنەوە لە باڵیۆزی بەریتانیا دەکات

ئێران وەک کاردانەوەیەک ، داوای ڕونکردنەوە لە باڵیۆزی بەریتانیا دەکا

 

نوێنەری بەریتانیا لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا بۆ ڕوونکردنەوە لە سەر هەڵویستی وڵاتەکەی لە دژی ئێران سەبارەت بە هێرشکردنە سەر دوو کەشتی نەوت هەڵگر لە کەنداوی عەممان دا .

 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت : هۆکاری لێپرسینەوە لە نوێنەری بەریتانیا بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە کاردانەوەیەکی کوت و پڕدا بە بێ بەڵگە پشتیوانی لە بۆچوونی ئەمریکا کرد کە گۆیا ئێران دەستی لە تەقاندنەوەی نەوت هەڵگرەکانی کەنداوی عەممان دایە .

لە لایەکی تریشەوە جێرمی هانت ڕایگەیاندبوو ، هۆکارێک نابینم بۆ ئەوەی گومان لە بۆچوونی ئەمریکا بکرێت کە دەڵێت ئێران ئەم هێرشانەی ئەنجام داوە .

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هاوکات کە داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆی وڵاتەکەی کردبوو لەم ڕووداوە گوتبووی لێکدانەوەی ئەمریکا وەک هاوپەیمانێکی نزیکی بەریتانیا پێویست بە ڕەت کردنەوە ناکات .

Back to top button