ئێران دەبێت لەوە تێبگات شێلگیرین لە پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوریەکانی خۆمان لە ناوچەدا
وەک تووبیاس ئەلوود ، جێگری وەزیری بەرگری بەریتانیا دەڵێت ، کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت لەوە تێبگات کە بەریتانیا بۆ بەرژەوەندی و پاراستنی دەستکەوتە ئابوریەکانی خۆی لە ناوچەی کەنداوی عەرەبی هەرجۆرە سیاسەتێکی بەرژەوەندخوازانە لە بەرچاو دەگرێت .
پێشتر هەواڵێک بڵاو بۆوە کە هێزی دەریایی بەریتانیا لە دووای هێرش بۆ سەرکەشتیە نەوت هەڵگرەکان لە کەنداوی عەممان بڕیاری داوە هێزی تایبەت ڕەوانەی کەنداوی عەرەبی بکات بۆ پاراستنی کەشتیەکانی وڵاتەکەی بەڵام تووبیاس ڕاستەوخۆ باسی ئەم بڕیارەی نەکردووە .
بەریتانیا وەک ئەمریکا ئێران بە تاوانباری سەرەکی دەزانێت لە تەقاندنەوەی کەشتیە نەت هەڵگرەکاندا ، بەڵام ئێران بەردەوام پەی وایە تاوانی دەدەنە پاڵ .
سەرچاو: dw