جه‌میل بایك: نامانه‌وێت چیدیكه‌ بجه‌نگین

جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان (KCK)، داوا له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا، ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك پێشكه‌ش به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بكه‌ن.

بایك له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی “بیڵد”ی ئه‌ڵمانیا گوتی: “چیدیكه‌ ناماوێت بجه‌نگین، حه‌ز ده‌كه‌ین گرژییه‌كان به‌ رێگاچاره‌ی سیاسی چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆ هێناندی ئاشتیش پێویسته‌ لایه‌نی سێیه‌م هاوكاری بكات”.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌كه‌شدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، داوایان له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا كردووه‌ كه‌ ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپایه‌ ، رۆڵی خۆیان بگێڕن بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌ “شه‌ڕی ناوخۆ”ی ئه‌و وڵاته‌ بهێنن.

بایك له‌ نووسینگه‌ی خۆی له‌ چیای قه‌ندیلدا، به رۆژنامه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه‌، هه‌رچه‌نده‌ “په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی تیرۆردایه‌”، به‌ڵام پێویسته‌ جیهان تیڕوانینی خۆی بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌و پارته‌ بگۆڕێت، نامانه‌وێت چیدیكه‌ ناماوێت بجه‌نگین.

بایك له‌ باره‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان په‌كه‌كه‌ و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی توركیا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی و گوتی: “تانك و زرێپۆش و هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازی له‌ باكووری كوردستان بڵاوبوونه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش خراپترین دۆخه‌ كه‌ ده‌یان ساڵه‌ ئێمه‌ ده‌یبنین”.

گوتیشی: حكوومه‌تی توركیا ده‌ڵێت ئه‌و شه‌ڕه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، تاكو هه‌موو گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ خۆیان راده‌ستی ئه‌وان ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا ئێمه‌ ده‌ڵێین، نامانه‌وێت چیدیكه‌ ناماوێت بجه‌نگین.

 

Back to top button