خواكوڕك به به‌ڵگه بڵاوی ده‌كاته‌وه .. په‌كه‌كه باج له خه‌ڵكی باشووری كوردستان وه‌رده‌گرێت
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ده‌ست “خواكوڕك” كه‌وتوون، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌ناوی “هاوكاریكردن”ه‌وه باج و پاره له هاووڵاتییانی نیشته‌جێی نزیك ناوچه شاخاوییه‌كانی كوردستان ده‌ستێنێ.
به‌ڵگه‌كان ئاماژه به لێسه‌ندنی باج و پاره له 2 كه‌س ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك پسووله‌ی پاره وه‌رگرتنه‌كه به تیپی كوردی نووسراوه، به‌ڵام ناوی كه‌سه‌كان و بڕی پاره‌كه و رێككه‌وته‌كه‌ی به توركی نووسراون.
وه‌ك له به‌ڵگه‌كان دیاره، 2 هاووڵاتی كوردستان یه‌كێكیان به بڕی 50 هه‌زار دینار له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه باجی لێ سه‌نراوه، هاووڵاتییه‌كه‌ی تریش به‌بڕی 15 هه‌زار دینار له رێككه‌وتی باجی به هێزه‌كانی “په‌كه‌كه” داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان گوندنشینانی نزیك بناری شاخی قه‌ندیل و ئه‌و ناوچانه‌ی باشووری كوردستان كه گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ی لێیه، له ترسی ژیانی خۆیان ناچارن پاره به په‌كه‌كه بده‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر دانی باج ره‌ت بكه‌نه‌وه ئه‌وا رووبه‌رووی سزای قورس ده‌بنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه بۆ پاراستنی ژیان و ماڵ و سامانیان به ناچاری ملكه‌چی باجدانن به پارتی كرێكارانی كوردستان.