سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، پێشوازیكرد لە پارێزگاری شەرعی كەركوك
نەجمەدین كەریم پارێزگاری شەرعی كەركوك گەڕایەوە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەركەوت.
ئەمڕۆ یەك شەممە نەجمەدین كەریم، پارێزگاری شەرعی كەركوك لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەەێمی كوردستان دەركەوتووە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو گەڕایەوە هەرێمی كوردستان.
پێشتر پەرلەمانتاری پارتی دیموكرات، رێبوار بابەكی رایگەیاندبوو، نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك گەڕاوەتەوە شاری هەولێر.
رێبوار بابەكی لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاندبوو، نەجمەدین كەریم شەوی رابردوو لەبەیروتی پایتەختی لوبنانەوە گەڕاوەتەوە شاری هەولێر.
بەقسەی پەرلەمانتارەكە، پارێزگاری شەرعی كەركوك دوای ئازادكردنی لەلایەن پۆلیسی ئەنتەرپوڵ، بەشێوەیەكی ئاسایی گەڕاوەتەوە شاری هەولێرو دەستی بەكاری ئاسایی خۆی كردووەتەوە.