وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا پيرۆزبايى له نێچيرڤان بارزانى ده‌كات
به بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونييه‌وه به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له نامه‌يه‌كدا بۆ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، به‌ڕێز هايكۆ ماس وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا، پيرۆزبايى له به‌ڕێزيان كرد.
له نامه‌كه‌يدا بۆ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا نووسيويه‌تى:
زۆر به‌ڕێز جه‌نابى سه‌رۆك،
به ناوى حكوومه‌تى فيدراڵى ئه‌ڵمانياوه، گه‌رمترين پيرۆزباييتان لێده‌كه‌م به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنتانه‌وه به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان. هه‌ڵبژاردنتان و پێكهێنانى حكوومه‌تێكى نوێ، دوو مه‌رجى گرنگن بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگى و پێكه‌وه‌كاركردنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌تايبه‌تى له بوارى ئاسايشدا، هه‌روه‌ها بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ته‌حه‌دييه هه‌نووكه‌ييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا.
به‌ڕێز هايكۆ ماس، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا له كۆتاييى نامه‌كه‌يدا بۆ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى له به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌ڵمانيا بۆ هه‌رێمى كوردستان كردووته‌وه و نووسيويه‌تى:
دڵنياتان ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌ڵمانيا له داهاتووشدا وه‌ك هاوبه‌شێكى جێى متمانه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستانى عێراق و كۆمارى عێراقدا ده‌مێنته‌وه. هيواى سه‌ركه‌وتنان بۆ ده‌خوازم له جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانتاندا.