بەریتانیا هێزێکی تایبەت ڕەوانەی ناوچەی کەنداو دەکات

 

 

سەرکردایەتی دەریاوانی شاهانەی بەریتانیا بەنیازە 100 سەرباز لە هێزە تایبەتەکانی ڕەوانەی ناوچەی کەنداو بکات و کاری پاراستنی پاپۆڕە بەریتانیەکانیان پێ دەسپێردرێ پاش گرژیەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە

 

ئەم یەکە سەربازیە لە بنکەی دەریاوانی بەریتانیا جێگیر دەبن لە بەحرێن کە ساڵی پار کرایەوە ولەوێوە هێزەکانی تایبەتی بەریتانیا لە ڕێگای کەشتی جەنگی لە کەنداو چاودێری پاپۆڕەکان وگەشتە بازرگانیەکانیان دەکەن لە نزیك گەڕوی هورمز

 

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جێریمی هانت گوتبووی کە ئێران بەرپرسە لە هێرشەکانی ئەم دواییانەی سەر کەشتە نەوت هەڵگرەکان و هۆشداریشی دایە ئێران

Back to top button