گۆڕان : گەڕانەوەی پارێزگاری پێشووی کەرکوك بۆ هەولێر بێ ســزا لێدانە بۆ دادوەری عێراق

 

 

ئەمڕۆ یەك شەمە ” غالب مەحەمەد عەلی ” ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان دووپاتی کردەوە کە گەڕانەوەی پارێزگاری پێشووی کەرکوك نەجمەدین کەریم بۆ هەولێر و ئەنجام دانی ژیانی ئاسایی خۆی لێدانە لە دادوەری عێراق

 

غالب گوتی گەڕانەوەی پارێزگاری پێشووی کەرکوك بۆ هەولێر پاش دەست بەسەرکردنی لە لوبنان و ئەم هەموو دۆسێی گەندەڵی کە سەریێتی شکستیە بۆ دادوەری عێراق و پرسیار ئەکات کوانی ئەنجوومەنی دژە گەندەڵی کە سەرۆك وەزیران دایمەزراندبوو ؟

 

داواشی لە سەرۆك وەزیران کرد لە ڕێگای ئەنجوومەنی دژە گەندەڵی ڕۆڵیان هەبیت و داوا لە حکومەتی هەرێم بکرێت دکتۆر نەجمەدین ڕادەست بکەن بە توومەتی گەندەڵی کە دەستەی دەستپاکی کەرکوك دژی بەرزی کردووتەوە و ئەگەر ڕادەست نەکرێت ئەوە ئەم ئەنجوومەنە هیچ بەهایەکی نامینێت و ووتەکانی سەرۆك وەزیران دەربارەی بنبڕکردنی گەندەڵی تەنها درۆیەکە

Back to top button