پۆمپیۆ : ئەمریکا دەستپێشخەری بۆ شەڕ ناکات و چالاکی دیپلۆماسی بەردەوام دەبێت ، بەڵام!
مایک پۆمپیۆ دەڵێت : ئەمریکا پێداگرە لەوەی بەهەموو ڕێکارێکی گونجاوی دیپلۆماسی و نادیپلۆماسی ئاسایشی هاتووچۆی کەشتیگەلی گەروی هورمز بپارێزێت .
وەیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت : هەرجەند هیچ گومانێک لەوە دانییە ئێران بەرپرسی هێرشی سەر نەوت هەڵگرەکانی کەنداوی عەممانە ، بەڵام ئەمریکا نیازی نییە بکەوێتە جەنگ لە گەڵ ئێران .
مایک پۆمپیۆڕۆژی یەکشەممە بۆ ( فۆکس نیوز ساندی ) ڕایگەیاند ترەمپ هەموو ڕێکارێکی گرتۆتەبەر بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەڵگیرسانی شەڕ بکات ، ئێمە خوازیاری شەڕ نین بەڵام ….
بەو حاڵەشەوە پۆمپیۆ گووتی پاراستنی ئاسایشی هاتوچۆی نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمز لە ئەستۆی ئێمەیەو دەشیانپارێزین .
س ، ر ، ف