باڵیۆزی بەریتانیا وەزارەتی دەرەوەی ئێران به درۆ دەخاتەوە
راب مەک ئەیر ، باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران ، ڕەتی دەکاتەوە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگ کرابێت بۆ وڵامدانەوە لە سەر هەڵوێستی وڵاتەکەی دژ بە ئێران ، ئەو دەڵێت من بۆخۆم داوام کردووە دانیشتنمان هەبێت .
ڕۆژی شەممە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند ، وەک ناڕەزاەتی دەربڕین لە هەنبەر هەڵویستی بەریتانیا بۆ تاوانبار کردنی ئێران لە سەر تەقاندنەوەی نەوت هەڵگرەکانی کەنداو، باڵیۆزی بەریتانیامان بانگ کردووە بۆ روونکردنەوەی ئەم هەڵویستە .
بەڵام مەک ئەیر ئەمڕۆ لە تویتێکدا ئەم هەواڵەی وەدرۆ خستەوەو نووسی بۆخۆم داوام لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کردووە بە پەلە چاووم پێیاین بکەوێت، ئەوانیش قەبوڵیان کردووە .
لە کۆتاییدا دەڵێت ئەگەر بە یاسایی داوا بکرێم سەردانی وەزارەتی دەرەوە دەکەم ، ئەو کارەش یاساییەو هەر نوێنەرێک دەبێت پەیڕەوی لێ بکات