ئەردۆگان : سەبارەت بە کڕینی قەڵغانی مووشەکی ” ئێس – 400 ” ڕاستەوخۆ قسە لە گەڵ ترەمپ دەکەم

 

 

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە ، لە کۆبوونەوەکانی گرووپی 20 ڕاستەوخۆ سەبارەت بە کڕینی مووشەکی ” ئێس -400 ” لە گەڵ ترەمپ قسە دەکەم .

ئەردۆگان دەڵێت وا وێدەچێت لەمانگی ژوویەدا مووشەکەکان بگەنە تورکیا .

ئەمریکا پێشتر هەڕەشەی کردووەو دەڵێت واژوو کردنی گڕیبەستی مووشەکی ئێس 400 لە نیوان تورکیا و ڕوسیا هاوکاری سەربازی لە نێوان دوو وڵاتی ئەدامی ” ناتۆ ” دەخاتە مەترسیەوە .

پاتریک شاناهان ، زمانحاڵی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێش چەند رۆژێک ڕایگەیاندبوو هەموو خزمەت گوزاری و ڕاهێنانی فڕۆکەوانانی تورکیایی ڕادەگرێت .

Back to top button