تاران : تاوانی  هێرشەکەی سەر دوو کەشتیە نەوت هەڵگرەکانی کەنداو دەخاتە ئەستۆی ئەمریکا

 

 

 

ئەمڕۆ یەك شەمە سەرۆکی ئەنجوومەنی شووڕای ئێران عەلی لاریجانی ئگووتی  کە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پشت هێرشە ” گوماناویەکانە ” کە دوو کەشتی نەوت هەڵگر لە کەنداوی عومانی کردە ئامانج

 

لاریجانی لە ووتەیەکی دا لە ئەنجوومەنی شوڕا گوتی هێرش کردنە سەر ئەم دوو کەشتیە تەواوکەری سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکایە دژی گەلی ئێران چونکە ئەمریکیەکان شکست و بـێ چارە بوون لەم سزایانە و ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ مێژوو ئەبینین چۆن ئەمریکا هێرشی کردە سەر  کەشتیەکانی خۆی لە کەنارئاویەکانی یابان لە جەنگی جیهانی دووەم بۆ ئەوەی ببێتە بیانۆیەك بۆ هێرش کردنە سەر تۆکیۆ

 

مەحەمەد جەواد زەریف لە تویتێك دا گوتی هێرش کردنە سەر کەشتیە نەوت هەڵگری یابانی هاوتا لەگەڵ سەردانەکەی سەرۆك وەزیرانی یابان ئابی کە یەکەم سەردانە لە ساڵی 1978 ەوە کارێکە جێگای گومانە و ئەمریکای توومەتبار کرد بە هەوڵدان بۆ تێکدانی دیپلوماسیەت

Back to top button