ئەردۆگان هەڕەشەی جووڵە پێکردنی کەشتیە جەنگیەکانی و هێزە ئاسمانیەکانی دەکات بەرەو دەریای ناوەڕاست

 

سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان بەڵێنی دا هێزەکانی وڵاتەکەی وەڵامی هەر جووڵەیەك دژی کەشتیە تورکیەکان بدەنەوە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لەگەڵ بەردەوامی گرژیەکانی ناوچەکە بەهۆی کێڵگەکانی گاز.

ئەردۆگان لە وتەیەك دا ئەمڕۆ یەك شەمە ڕایگەیاند با ئەم کەسانەی ئەیانەوێت جووڵەیەك بکەن دژی کەشتیەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باش بزانن ئێمە لەوێن بە هێزە ئاسمانی و دەریاییەکانمان بۆ پاراستنی کەشتیەکانمان و ئاگادارین بەرپرسانی کۆماری قوبرس ڕێنماییان دەرکردووە بۆدەست بەسەر داگرتنی هەر کەشتیەکی تورکی لەو ناوچەیە و ئێمەش پێیان دەڵێن ” خەونی پێوە ئەبینن ”

تورکیا لە مانگی چواری ئەمساڵ دەستی کرد بە گەڕان بە دوای گازی سروشتی بە مۆڵەتی کۆماری باکووری قوبرسی تورکی لە ناوچەیەكی ئابوری گرینگی تایبەت بە کۆماری قوبرسی دانپێندراو لە جیهان و ئەم هەنگاوەی تورکیا ڕەخنەی تووندی لێ گیرا لەلایەن یۆنان و یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکا و میسر، بەڵام تورکیا دڵنیایی دا کە بەردەوام دەبی و بەنیازە کەشتیەکی تریش بنێریت بۆ گەڕان بە دوای گاز.

Back to top button