بزانه په‌كه‌كه له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوو چه‌ند هه‌زار گه‌نجی رفاندن له‌هه‌رێمی كوردستان
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكورك كه‌وتووه، پارتی كرێكارانی كوردستان ( په‌كه‌كه) له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوو (5000) گه‌نجی له هه‌ریمی كوردستان رفاندووه و به‌شداری پێكردوون له هێزی چه‌كداری و ره‌وانه‌ی سوریا و باكوری كوردستان و ئێرانی كردووه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند به پێی ئامارێكی نهێنی كه له‌ناو په‌كه‌كه ده‌ستی كه‌وتووه، پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوو زۆرترین گه‌نجی رفاندووه بۆ ناو رێزه‌كانی، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” سودی له قه‌یرانی دارای وه‌رگرتووه، گه‌نجانی بۆ ناو هێزه‌كانی راكێشاوه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌شلێـ” زۆربه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی به‌شداریان كردووه، له ده‌ڤه‌ری سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه بووه، سه‌دا 58ی قوتابی زانكۆ بوونه”.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” سه‌دا 70ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی بردراون بۆ ناو پارتی كرێكارانی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان ته‌مه‌نیان له 16ساڵ تا 24 ساڵ بووه، به شێوازی جیاواز ههڵخهلهتێنراون و بردراون بۆ قه‌ندیل و بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ مه‌شقی سه‌ربازیان پێكراوه و دوایش ره‌وانه‌ی ناو هێزه‌كانیان كردووه له سوریا و ئێران و توركیا”.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌شلێـ” سه‌دا 15ی ئه‌و گه‌نجانه له ره‌گه‌زی مێینه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه له ره‌گه‌زی مێینه‌ن سود له كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان وه‌رگیراوه، به بیانووی رزگاركردنیان بردوویانه‌ته ناو په‌كه‌كه، له‌وه‌شه‌وه، به چه‌كدار كراون”.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ش ده‌لێت، به‌شێك له‌و گه‌نجانه‌ی كه بردراون خه‌ڵكی باشوری كوردستان نین، به‌ڵكو خه‌ڵكی باكور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیشی تێدایه كه هاتوون بۆ كار كردن به‌ڵام په‌كه‌كه توانیویه‌تی هه‌ڵیان بخه‌ڵه‌تێنێت و بیان بات بۆ قه‌ندیل”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” له ساڵانی رابردوو له ده‌وله‌تانی ئه‌وروپا گه‌نجانی كورد زۆر ده‌هاتن بۆ رێزه‌كانی په‌كه‌كه، به‌ڵام له ئێستا رێژه‌ی به‌شداری له ئه‌وروپا و باكوری كوردستان و سوریا كه‌م بۆته‌وه، زۆرترین گه‌نج كه به‌شداری په‌كه‌كه بوونه، له باشوری كوردستان بووه له پێنج ساڵی رابردوو ئه‌مه‌ش به‌هۆكاری قه‌یرانی دارایی ده‌گه‌رێته‌وه كه په‌كه‌كه سودی له‌وه وه‌رگرتووه و گه‌نجانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه بردوویانه‌ته قه‌ندیل”.