هونەرمەند ئیسماعیل سابووری لە سلێمانی كۆچی دوایكرد

 

دوای مڵملانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی ئێوارەی ئەمڕۆ هونەرمەندێكی كوردی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان كۆچی دواییكرد.
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی راگەیاند: “ئەمڕۆ یەكشەممە هونەرمەند ئیسماعیل سابوور، كە پێشتر باری تەندروستی ناجێگیربوو هێنرایە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی و لە نەخۆشخانە كۆچی دواییكرد”.

ئیسماعیل محەممەد ساڵح ناسراو بە ئیسماعیل سابوور، ساڵی 1956 لە شاری كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە، ساڵی 1979 كۆلێژی هونەرە جوانەكانی لە تاران تەواو كرد، تاوەكو ئەو كاتەی لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بوو 105 گۆرانی تۆمار كرد و ئەلبوومێكی بەناوی سەفەرنامەی كوردستان بڵاوكردەوە. دواتر لە هەرێمی كوردستان ئەلبوومی بیرەوەری بڵاوكردووەتەوە.

سابوور 16 ساڵ لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێ بوو و ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كۆچی دواییكرد.

Back to top button