سبەی موچەی سێ وەزارەت دابەشدەكرێت
دوای ئەوەی موچەی چەند وەزارەتێك دابەشكردا لە درێژەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی دووشەممە مووچەی سێ وەزارەت دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، سبەی دووشەممە مووچەی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سامانە سرووشتییەکان و دارایی و ئابووری دابەشدەکرێت.
پێدانی مووچە بەپێی ریزبەندی وەزارەتەکان دابەشدەکرێ و تاوەکو 23ی مانگ هەموو وەزارەت و دەستەکان مووچە وەردەگرن.