بەهۆی سزكانی ئەمریكا ئێران بە قاچاغ پارە لە ئەفغانستان دەهێنێت تا ئێستا پێنج ملیاری هێناوە
سەرچاوە هەواڵیەكان باسیان لە بەقاچاغ هینانی نزیكەی 4 – 5 ملیار دۆلار بۆ نێو ئێران لەگەڵ دەسپێكی پتەوكردنی سزاكانی سەر كۆماری ئێران
ئەمڕۆ یەك شەمە لە ڕاپۆرتێك دا هاتووە لە سەرچاوەیەكی باوەر پێكراو كەوا ئەم گوژمەیە لە ساڵی 2018 ڕەوانە كراوە و لەم باوەڕە دانین بەرپرسە ئەفغانەكان ئاگاداری ئەم بابەتە بـن
بەرپرسێكی ئەفغانی لە هیرۆت و نەیویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات گوتی ملیارەها دۆلار وەك مادەی هۆشبەر لە سنوورە چۆڵەوانیەكەی نێوان ئێران و ئەفغانستان یاخود لە ڕێگای نا یاسایی ئاودیو ناكرێت بەڵكوو لە دەروازە فەرمیەكانی هەردوو ووڵات دەرئەچی
لە پار ساڵ ئەمریكا ســزاكانی تووند و تۆڵتری كرد و قەدەغەی كرد ئێران مامەڵە بە دۆلار بكات و ســزای خستە سەر كەرتی نەوت ئەمەش وای كرد دراوی ئێران چوار هەندە نرخەكەی دابەزی