شوفێرێكی كورد لە ئەڵمانیا پلەی یەكەمی پێشبڕكێیەكی ئۆتۆمبێل سواری بەدەستدەهێنێت

 

دوای ئەوەی دوێنێ‌ ڕكابەرییەكانی ئۆتۆمبێلسواری نوربێرگرینگ لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو, شۆفێرێكی ناسراوی كورد، توانی لە پێشبڕكێیەكی خێراییدا پلەی یەكەم بەدەست بھێنێت.
ئیسحاق توتوملو، شۆفێری ناسراوی كورد، پلەی یەكەمی لە ڕكابەرییەكانی ئۆتۆمبێلسواری نوربێرگرینگ لە ئەڵمانیا بەدەست ھێنا, بە ئاڵای كوردستانەوە خەڵاتی پلەی یەكەمی وەرگرت، ھەروەھا ئۆتۆمبێلەكەشی لەسەر شێوەی ئاڵای كوردستان نەخشاندبوو، بەپێی زانیارییەكانیش، یەكەم جارە تیپێك بە ئاڵای كوردستانەوە ئەم یارییە بباتەوە.

ئیسحاق توتوملو، تەمەنی 34 ساڵە و خەڵكی پارێزگای (دیاربەكر)ی باكووری كوردستانە، یەكێكە لە شۆفێرە ئاستبەرزە جیھانییەكان و بەشداریی چەندین پێشبڕكێ و پاڵەوانێتیی جیھانی كردووە.

Back to top button