فەڵەستین نیگەرانە

 

نەبیل شەعس ڕاوێژكاری سەرۆكی فەڵەستین بۆ كاروباری دەرەوە نیگەرانە لە مامەڵەی واشنتۆن و پێی وایە ئەو وڵاتە لایەنگری ئیسرائیلە

شەعس لەگەڵ نیڵز دیلین وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ كاروباری دەرەوە ڕایگەیاندووە كە سیاسەتەكانی واشنتۆن بونەتە هۆی ئەوەی ئیسرائیل بەردەوام بێت لە دروست كردنی یەكەی نیشتەجێبوونی زیاتر و ئەوەش مایەی  نیگەرانی ئێمەیە وەك فەڵەستین

دوای ناساندنی قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل لە لایەن واشنتۆنەوە بەردەوام دەسەڵاتی فەڵەستین ئەمریكا بە لایەنگری تۆمەتبار دەكات

سەرچاوە;ئاژانسی شینخوا

Back to top button