هۆزەكانی عەرەب لەسەر پێشمەرگە وەڵامێكی تووندی سەركردەیەكی شیعە دەدەنەوە

خواكوڕك
 
گوتەبێژی فەرمی ھۆزەكانی عەرەبی نەینەوا وڵامی ھەڵوێستەكانی (بیان جەبر سۆلاغ )دەداتەوە .
لە بەیاننامەكەی ھۆزەكانی عەرەبی نەینەوا كە تایبەتە بە ھەڵوێستەكانی (بەیان جەبر) سەركردە لە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی دا ھاتووە – ھۆزەكانی عەرەبی نەینەوا بەتووندی ئیدانەی سەر لە بەری ھەڵویستەكانی دژ بە پێشمەرگە و ھەرێمی كوردستان دەكەن و داوا دەكەن كە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی (عمار حكیم )ھەڵوێست وەرگرێت لە بەرامبەر ئەو ھێرش و تۆمەتانەی كردوەیەتیە سەر ھەریمی كوردستان و قارەنانێتی و گیانفیدای پیشمەرگەی لەبەر چاو نەگرتووە .
 
ھۆزەكانی عەرەبی نەینەوا بە توندی ئیدانەی ئەو ھەڵوێست و ئەو كولتوورەی باقر زوبیدی دەكەن داوا دەكەن سنوورێك بۆ ھەلویست و توومەتەكانی دابنرێت و لێپرسینەوەشی لەگەڵ بكرێت چونكە ھەڵوێستەكانی دژی پرنسیپی ئاشتی و پێكەوە ژیان میژووی گەلی عێراقە ..
Back to top button