بەو ماسکە ڕوخسارێکی قەڵەو و پڕت دەبێ

جەستەیەکی رێک و ڕوخسارێکی پڕ، پێکەوە زۆر جوانن، بەڵام گرفتەکە لەوەیە، زۆربەی کات ھەردوو بەش بەیەکەوە قەڵەو، یان لاواز دەبن، بەڵام بێگومان ئەوەش رێکاری خۆی ھەیە.

ماسکێکی بەسوود بۆ ئەو کەسانە ھەیە، کە حەز دەکەن کێشی لەشیان کەم بێت، بەڵام لە ھەمان کاتدا ڕوخسارێکی قەڵەو و پڕیان ھەبێت، بۆ ئەو ماسکەش پێویستت بە خەیار و ئاوی گوڵە.

سەرەتا خەیارەکە لە ڕەندە بدە و لەگەڵ دوو کەوچک ئاوی گوڵ تێکەڵی بکە، پاشان لە ڕوخسارت بدە و بۆ ماوەی 15 خولەک لەسەریدا بیھێڵەرەوە، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ، ھەفتەی سێ بۆ چوار جار دەتوانی ئەو ماسکە بەکار بھێنیت.

Back to top button