مه‌سرور بارزانى سه‌ردانى یه‌كێتى و گۆڕان و سۆسیالیست ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/12/مه‌سروور-بارزانى.jpg)
مه‌سرور بارزانى راسپێردراو بۆ كابینه‌ى نۆیه‌می حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 17ى 6ى 2019 له شاری سلێمانى سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له‌یه‌كێتى نیشتیمانى ، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ، حزبی سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كات .
بةگوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتوون، پاش كه‌مێكی تر مه‌سرور بارزانى له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بێته‌وه .
سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك باس له‌وه ده‌كات، دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كێتى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو له‌گه‌ڵ حزبی سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان كۆده‌بێته‌وه بۆ كاتژمێر 3 ى ئێواره‌ش له‌مه‌كۆی گۆڕان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و حزبه كۆده‌بێته‌وه .
دوێنێ یه‌ك شه‌ممه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو رایگه‌یاند كه پێویسته لایه‌نه‌كان سی ڤی كاندیدانی خۆیان بۆ پۆسته‌كان ئاماده‌بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌مترین ماوه‌دا پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان