بەرزاییەکانی ترەمپ ، ناونانی شارۆچکەیەکی نیشتەجێ بوون لە ئیسرائیل بە ناوی ترەمپ
ئەم شارۆچکەیە لە نزیک سنووری سوریا هەڵکەوتووە و بڕیارە بەم زووانە بەردی بناغەی دابندرێت
ئەم کارەی ئیسرائیل بۆ قوڵ بوونەوەی زیاتری پەیوەندییەکانی لە گەڵ ترەمپ و سپاسگوزارییە لەهەمبەر بە فەرمی ناسینی ئەم بەرزاییانە لەلایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە .
هەربۆیەش سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نتانیاهوو رۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی تایبەتی حکومەتی ئیسرائیل کە لە ناوچەی ( بروچیم ) لە 12 کیلۆمەتری بەرزاییەکانی گوڵان بەڕێوە چوو ، لە قەتعەیەکی پان و بەریندا کە بە دوو زمانی ئینگلیزی و عیبری لەی نووسراوە ( بەرزاییەکانی ترمپ ) سپاسی خۆی بۆ ترەمپ دەربڕی و ئەو ناوەی کردە پێناسەی بەرزاییەکان