دەرکەوتنی عومەرئەلبەشیر بۆیەکەمجار لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی

عومرئەلبەشیر سەرۆک کۆماری پێشووی سودان لە دووای ڕوخانی دەسەڵاتەکەی بۆ یەکەم جار لەناو خەڵکدا بیندرا، ئەویش لەوکاتەدا دەبرایە دادگای باڵای خەرتوم .
رۆژی یەکشەممە بەجل و بەرگێکی کەلتوری سودانەوە بۆ ماوەیەکی کەم لە ناو خەڵکدا بیندرا ، هەڵس و کەوتی هەر وەک پێش ڕووخانی دەسەڵاتەکەی دەردەکەوت ، زۆر بە ڕوویەکی خۆش و بە تاقەتەوە لە ترۆمنیلەکە دابەزی و هاوکات لەگەڵ ئەو پۆلیسانەی چاوەدێری بوون قسەی دەکرد .
بەشیر لە دووای چەند خولەک کە قازی تاوانەکانی بە شێوەی فەرمی پێناساند ، لە باڵاخانەی دادگای باڵا هاتە دەر.
دادستان عەلائەدین عەبدوڵلا بە پەیامنێرانی گووت : پەی گوتراوە تاوانەکانی بریتین لە هەبوونی پارەکەی زۆری نێودەوڵەتی لە ماڵەکەیداو بەرتیل وەرگرتن بە نایاسایی بە ناوی دیاریەوە .
عەبدوڵلا هەر وەها گووتی : بەشیر مۆڵەتی پێدرابوو ولامی ئاوانەکانی بداتەوە ، پارێزەرانی بەشیر خۆیان پاراست لە هەر جۆرە ڕوونکردنەوەیەک بۆپەیامنێران .