مه‌سرور بارزانی گه‌یشته‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ سلێمانی

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشته‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ شاری سلێمانی و له‌گه‌ڵ شاندی دانووستانكاری ئه‌و حزبه‌ له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

یه‌كێتی بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو، شاندێكی دانوستانكاری به‌ سه‌رۆكایه‌تی عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ پێكهێناوه‌، هه‌ریه‌ك له‌ قادر حه‌مه‌جان، عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵ، ئه‌ندامی شانده‌كه‌ن.

Back to top button