وتووێژی تەلەفۆنی پۆمپیۆ لە گەڵ بەرپرسی وڵاتانی جیهانی سەربارەت بە هێرشی سەر نەوت هەڵگرەکان

 

 

وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت ، سەرقاڵی پێوەندی تەلەفۆنی بەردەوامە لە گەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی و ئەورووپا بۆ ئەوەی بەرەیەکی هاودەنگ و هاوهەڵویست لە دژی هێرشی ئێران بۆ سەر نەوتهەڵگرکان پێک بێنێت ،، تا ئێستا ئێران ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە .

پۆمپیۆ لە چاوپێکەوتنێکی رۆژی یەکشەممە لە گەڵ” فۆکس نیوز “و “سی بی ئێس” گوتوویەتی ئەمریکا لەحەولی ئەوەدایە ، ئەو وڵاتانەی نەوتەکەیان بە گەرووی هورمزدا تێدەپەرێت یارمەتی ئەمریکا بکەن بۆ گووشار خستنە سەر ئێران .

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کردووە ، ڕۆژی شەممە و یەکشەم چەند پێوەندییەکی تەلەفۆنی گرینگی لە گەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتان ئەنجام داوە کە دەبێت ، جیهان لە دژی کۆماری ئیسلامی و پلانەکانی بوەستێتەوە .

ئاسۆشیتد پرێس دەڵیت : پۆمپیۆ ئاماژەی بەوە نەکردووە هەڵویستی ئەم دوواییانەی ترەمپ لە دژی ئێران چۆن دەبێت .

لە هەمانکاتیشدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە دووری نازانێت ئەمریکا هێزی زیاتر رەوانەی ناوچە بکات بۆ پاراستنی ئاسایشی هاتوچۆی ڕێڕەوە دەریاییەکان .

Back to top button