کەماڵوەندی : تا 10 رۆژی داهاتوو ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە 300 کیلۆ تێپەڕ دەکەیین

 

 

 

بێهرو کەماڵوەندی ، وتەبێژی ناوەندی وزەی ئەتۆمی ئێران ، ڕایگەیاند ئێران تا 10 ڕۆژی داهاتوو ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی خۆی لە 300 کیلۆی دیاریکراوی یاسایی دەباتە سەرتر .

 

بە پێی هەواڵی ئاژانسی ئیسنا ، کەماڵوەند لە کاتی سەردانی پەیامنێران بۆ ناوەندی ئاوی قورسی ئەراک گووتی : لە ئەمڕۆوە تا دە ڕۆژیتر ، پیتاندن وخەزن کردنی یۆرانیۆم بۆ تێپەراندن لە 300 کیلۆ دەست پێدەکەیین

هەواڵی تێپەڕینی پیتاندنی یۆرانیۆم لە سنووری 300 کیلۆ لە لایەن ئیرانەوە لە کتێکدایە بە پێی ڕێکەتنی ئەتۆمی ئێران بۆی نییە ئەم ڕێژەیە تێپەرێنێت ، لادان لەو یاسایە لادانە لە ڕێکەوتنەکە .

 

پێشتر محەممەد جەواد زەریف ، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو ، ئەو بڕیارەی ئێران بە مانای دەرچوون لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی نییەو تەنیا لە بەشێک لە یاساکە پاشگەز دەبینەوە .

Back to top button