مهسرور بارزانیی به شاندێکی گهنجهوه له سلێمانییه، پێکهاتهی شاندهکه ههڵگری چهندین مهسیجی سیاسی گرنگه

ئەمڕۆ مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی كوردستان سەردانی سلێمانی كرد و لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان كۆ دەبێتەوە.
شاندەكە پێكهاتووە لە مەسروور بارزانی، دڵشاد شەهاب، هێمن هەورامی، ئومێد خۆشناو و فرسەت سۆفی. پێكهێنانی ئەو شاندە دەنگدانەوەی دروست كردووە و وەك سەرەتایەك بۆ نوێبوونەوە و گەنجبوونەوەی حكوومەت لە كوردستان دادەنرێ، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان باس باسی ئەو شاندەیە، لێكدانەوەكان بە جۆرێكن كە مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردرا و بۆ پێكهێنانی حكوومەت دەیەوێ لە سەرەتاوە هەنگاوە كردارییەكان بۆ زیندووكردنەوە و كارا كردنەوەی دامەزراوەكانی حكوومەت لە ڕێی گەنجانەوە دەست پێ بكاتەوە.
شوان كهریم زراری ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە (خواكوڕك)ی ڕاگهیاند، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەت ئیتر بڕیار دەدات بە چ شێوەیەك مامەڵە بكات.
ڕوونیشی كردەوە كە ئەو شاندە لەسەر بڕیاری خۆی دانراوە و بەرنامەی كاری حكوومەتی داهاتوویش هەر خۆی بڕیاری لێ دەدات.
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ لە سلێمانی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەكات بە زووترین كات ناوی كاندیدی پۆستەكانیان لە حكوومەت ئامادە بكەن.