تایمز: وا پێدەچێت لە کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی بیستدا مەی لەگەڵ پۆتن کۆ بێتەوە

 

 

 

ڕۆژنامەی تایمز ئاشکرای دەکات  سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی  بەنیازە لە کۆبوونەوەی  کۆمەڵەی بیست کە لە مانگی داهاتوو لە ژاپۆن بەرێوە دەچێت چاوی بە ڤلادمیر پۆتن سەرۆک کۆماری ڕووسیا بکەوێت .

 

لە دوای جەنگی ساردەوە پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و بەڕیتانیا گەیشتۆتە  نزمترین ئاست ،  دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو سیخوڕی پێشووی ڕوسیا سێرگەی سکریپاڵ و یولیای کچی لە شاری ساڵزبێری بەڕیتانیا ژەهراویکران، کاریگەریەکی نەرێنی زۆری حستە سەر پەیوەندیەکان .

 

ڕۆژنامەکە دەڵیت ئەم کۆبوونەوە ، کۆبوونەوەیەکی ئامانج دارە  . دوایین چاوپێکەتن لە نێوان  مەی و  پوتن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی بیستدا بوو لە ئەرجەنتین لە مانگی یانزەی ساڵی ڕابردوودا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

Back to top button