مه‌سرور بارزانی: پێش وادەی خۆی سیڤیی کاندیدەکان پێشکەش بە پەرلەمانی كورستان دەکەین

کۆبوونەوەی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆتایی هات و مەسرور بارزانی ڕای گەیاند کە ئەوان چاوەڕێ دەکەن یەکێتی سیڤیی کاندیدەکانی پێشکەش بکات.

مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، مه‌به‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ پێشكه‌شكردنی سی ڤی كاندیدانه‌ بۆ ئه‌و پۆستانه‌ی كه‌ له‌ كابینه‌ی نۆیه‌مدا به‌ریانده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زووترین كات پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێ بخرێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان.

مه‌سرور بارزانی گوتی: ئه‌ركی ئێمه‌ پێكهێنانی حكوومه‌ته‌ و براده‌رانی یه‌كێتیش پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ن كه‌ پێشتر له‌گه‌ڵ پارتی واژۆیان كردووه‌.

لەلایەن خۆشیەوە عیماد ئەحمەد کە سەرۆکایەتی شاندی یەکێتی دەکرد، ڕای گەیاند: ئێمە وەکوو یەکێتی چەند رێککەوتنێکمان لەگەڵ پارتی هەیە و سوورین لەسەر جێبەجێکردنی. ئێمە شەریکێکی حەقیقین و ئەوە یەکەمین کابینە نییە و پێشتریش بەشداریمان کردووە، هیوادارین ئەم کابینەیە تەواوکەری کابینەکانی پێشوو بێ و کێشەکان چارەسەر بکات. وەکوو پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکە ئەرکی سەرشانی هەموومانە ئەم دەستکەوتە بپارێزین و بەرەوپێشی ببەین.

بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە.

Back to top button