مەسرور بارزانی گەیشتە بارەگای سەرەكی حزبی سۆشیالیست
كەمێك پێش ئێستا مەسرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گەیشتە بارەگای سەرەكی حزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان و لەگەڵ محەمەد حاجی مەحموود، سكرتێری حزبی سۆشیالیست و شاندێكی ئەو حزبە تاوتوێی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت دەكەن.
مه‌سروور بارزانى به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى پێكهێنانى حكوومه‌ت و وه‌رگرتنى سى ڤى كاندیدى حزبه‌كان بۆ پشكه‌كانیان له حكوومه‌ت سه‌ردانى سلێمانى كردووه.
ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ یه‌كێتى كۆبووه‌وه و دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌یش ڕاى گه‌یاند، یه‌كێتى پابه‌ندى ڕێككه‌وتنه‌كان ده‌بێت و چاوه‌ڕێین سى ڤى كاندیده‌كانى پێشكه‌ش بكات.
حزبى سۆسیالیستى كوردستان محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، ئه‌و له شه‌ڕى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش ڕۆڵى به‌رچاوى هه‌بووه، ئه‌وه‌یش هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ى پارتى له پشكى خۆى وه‌زاره‌تێكى بداتێ.
رۆژی سێشەممە 11/6/2019 په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه و مەسرور بارزانی وەك سه‌رۆكوه‌زیرانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوزه‌د كرد. رۆژی دواتر لە 12ی حوزه‌یرانی 2019، به مه‌رسوومی هه‌رێمی، مه‌سرور بارزانی، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسپێردرا.