کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و بزووتنەوەی گۆڕان دەستی پێ کرد

کەمێک لەمەوبەر، له‌مه‌كۆی گۆڕان  له‌ شاری سلێمانى كۆبوونه‌وه‌ى مه‌سرور بارزانى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ  شاندی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌سه‌رۆكایه‌تى  جه‌لال جه‌وهه‌ر و مسته‌فای سه‌ید قادر  ده‌ستى پێكرد

دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەی بۆ لای هەریەک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری، گەیشتنە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی.

كۆبوونه‌وه‌ى مه‌سرور بارزانی لەگەڵ شاندی  بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان  بۆ تاوتوێکردنی به‌شداری  بزووتنەوه‌ى گۆڕان له‌به‌شداری له‌ کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم  و کاندیدی  ئەو کەسانەی کە گۆڕان  بە شیاوی دەزانێت بۆ پۆستەکان بەتایبەت بۆ پۆستی وەزیرەکانی له‌كابینه‌ى نۆیه‌می حكومه‌تى هه‌رێم.

Back to top button