نتانیاهو : پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گووشاری گەمارۆکان بۆ سەر ئێران چڕتر کەنەوە  

 

 

 

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وەک کاردانەوەیەک بۆ هەڕشەکانی ئێران و دەستپێکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم و لادان لە یاسای ڕێکەتنی ئەتۆمی گوتی : ئیسرائیل نا‌هێڵێت ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات .

هاوکات بەریتانیا هەڕەشەی لە ئێران دەکات و دەڵێت ، هەموو ئەگەرێک لە دژی ئێران تاوتوێ دەکەیین .

 

بنیامین نتانیاهوو رۆژی دووشەممە وەک هەڵوێستێک لە دژی بڕیاری ناوەندی وزەی ئەتۆمی ئێران بۆ پەرە پێدانی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ سەروی 300 کیلۆ لە 10 رۆژی داهاتوودا داوای کرد گووشاری زیاتر بخرێتە سەر تاران .

ئێران و ئه‌مریكا و ئیسرائیل

نتانیاهوو وێرای دڵنیایی دان لەوەیکە ئیسرائیل ناهێڵێت ئێران دەستی بەچەکی ئەتۆمی رابگات ، داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات گووشاری گەمارۆکان لە سەر ئێران چڕتر کەنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی نتانیاهوودا هاتووە ، ئەمرۆ ئێران دەڵێت یاسای ڕێکەوتن پێشێل دەکەم و ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە 300 کیلۆ تێپەڕ دەکەم ، ئەم بڕیارە بە لای ئێمەوە جێگە سەرسووڕمان نەبوو ، چوونکە ئیسرائیل ناهێڵێت ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆم ڕابگات

Back to top button